AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣ ٢٠:٥٦

لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی:

خەتیب زادە: لە دزەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ جیهانی ئیسلام رێگری بکرێت

خەتیب زادە: لە دزەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ جیهانی ئیسلام رێگری بکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داکۆکی لە سەر دژایەتی لە گەڵ هەر جۆرە کردەوەیەکی ئاشتیخوازانە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، وتی: رێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی لە دزەی زیاتری زایۆنیستەکان رێگری بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە ٤٨ەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەقامگرتوویی لە کابول وەکوو سەقامگرتوویی لە تاران دەزانێت و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پێک هێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ئەفغانستان پێش و پاش دەوڵەتی پێشوو بە کار هێناوە.

ئەو داکۆکی کرد: رێگای دەرچوونی ئەفغانستان لە دۆخی ئێستا کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییە مرۆییەکانی ئەو وڵاتە لە رێگای پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر بە بەشداری هەموو گرووپە سیاسی و قەمییە ئەفغانییەکانە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: ئێمە لە گۆڕانە ئەرێنییەکانی ئەم دواییانەی پێوەندی سووریا و وڵاتانی ناوچە پێشوازی دەکەین، کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پشتیوانی لە پێویستیی دابین کردنی ئاسایشی خەڵکی سووریا، هێرشەکانی رژیمی زایۆنی دژی سووریا ئیدانە دەکەین.

خەتیب زادە داکۆکی کرد: وەکوو نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دانیشتنەدا داکۆکی دەکەینە سەر چارەسەر کردنی کێشەی کشمیر لە ڕێگای وتووێژەوە.

ئەو ڕاشیگەیاند: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەش کردنی هەموو دەفرایەتییەکان بە مەبەستی یارمەتی دان بە چارەسەر کردنی کێشەکان ڕادەگەینێ.

News ID 41385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha